خورماتوو.. چەند تۆمەتبارێكی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیر دەكرێن.

لەسنوری قەزای خورماتوو لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە چەند تۆمەتبارێكی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیردەكرێن.

لەو بارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق ڕایگەیاندوە:" دوای ئەوەی دەزگا هەواڵگریەكان زانیاری پێشوەختەیان  وەگرتووە  لەسەر بوونی بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەسنوری خورماتوو.

رونیشكراوەتەوە:"  لیژنەیەكی هاوبەش لە هەواڵگیری لیوای سێ بەرپەرچدانەوەی خێرا و یەكەی هەواڵگیری فەوجی یەك بە هەماهەنگی مەفرەزەكانی ئاسایشی نەتەوی  پێكهێنرا و، گەیشتنە شوێنی تۆمەت بارەكە و دەستگیر كرا و ڕادەستی هۆبەی مادەهۆشبەرەكان كرا لە قەزای خورماتوو.

 

و هەروەها لە شوێنی ڕوداوەكە دەست گیرا بە سەر بڕێك مادەی تەقینەوە و تۆمەتبارێكی تریش دەستگیر كرا و ڕادەستی یاسا كرا".

جەختیشكراوەتەوە:" هەردوو تۆمەتبارەكە لەلایەن دادگاوە داواكراوبوون.

PUKmedia ئامادەكردنی عەدالەت میعاد 

 

photo_2021-05-03_22-46-11.jpg

photo_2021-05-03_22-46-10.jpg

3/5/2021 22:59:00