دهۆك..لەڕەمەزاندا 56 شوێن داخراون

بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی دهۆك ئاماری ئەم چەند رۆژەی مانگی رەمەزاندا ئاشكرا دەكات كە 15 شوێن داخراون.

شوكری شەفیق لێپرسراوی راگەیاندنی چاودێری بازرگانی لەپارێزگای دهۆك بە PUKmediaی راگەیاند: لەماوەی مانگی رەمەزاندا تیمەكانیان لەهەر حەوت قەزای دهۆك سەردانی چوار هەزارو 832 ماركێت و خوردنگەو شوێنی بازرگانیان كردوە.

وتیشی: بەهۆی سەرپێچی رێنماییەكان  15 شوێنی جیا جیا داخراون 56 شوێنی دیكەش سزادراون و بەبڕی 969 ملیۆن دیناریش غەرامە كراون.

لێپرسراوی راگەیاندنی بازرگانی دهۆك ئەوەشی خستەڕوو: زیاتر لە 20 تۆن ماددەی بەسەرچوش جۆراوجۆریش دەستیان بەسەرداگیراوەو لەناوبراون.

PUKmedia ئانێ دیدار - دهۆك

3/5/2021 22:39:00