تۆمه‌تبارێك به‌بڕێك دراوی ساخته‌وه‌ ده‌ستگیر كرا

مه‌فره‌زه‌كانی هێزی تایبه‌تی باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان به‌بڕێك دراوی عیراقی ساخته‌وه‌ ده‌ستگیركرد كه‌ به‌نیاز بوو له‌ناو بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ساغی بكاته‌وه‌.

ڕۆژی 1-5-2021 پۆلیسی سلێمانی زانیاری ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه‌ بڕێك دراوی ساخته‌ی پێیه‌و به‌نیازه‌ ساغی بكاته‌وه‌ ، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردوو دوای به‌دواداچوون توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و هه‌مان ڕۆژ له‌لایه‌ن هێزی تایبه‌تی باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.

له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (س ، ع ، ك ) له‌دایكبوی 1975 به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌ و دانی ناوه‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا .بۆزانیاری زیاتر له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌و چۆنیه‌تی هێنان و چاپكردنی ئه‌م دراوانه‌ی كه‌ له‌ئێستادا ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباری ده‌ستگیركراو به‌رده‌وامه‌و هه‌ر كه‌سێكیش له‌ لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌ربچێت ده‌ستگیرده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان

PUKmedia

3/5/2021 12:31:00