33 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانی گۆپته‌په‌ و عه‌سكه‌ر تێده‌په‌ڕێت

ئه‌مڕۆ 3-5-2021، ڕێك 33 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانی هه‌ردوو گوندی گۆپته‌په‌ و عه‌سكه‌ر سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر تێده‌په‌ڕێت.

ڕۆژی 3-5- 1988 له‌ چواره‌مین قۆناغی ئه‌نفال رژێمی به‌عس سه‌ره‌ڕای ئه‌نفالكردنی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌، به‌ بۆمبی كیمیاییش بۆمبارانی هه‌ردوو گوندی گۆپته‌په‌ و عه‌سكه‌ری كرد و له‌ئه‌نجامدا سه‌دان شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.


PUKmedia

3/5/2021 10:15:00