یه‌كێتی و گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردن هاوپه‌یمانێتیان راگه‌یاند

یه‌كێتی و گۆڕان رێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق به‌ یه‌ك لیست به‌ ناوی لیستی "هاوپه‌یمانی كوردستان"ییه‌وه‌.

رزگار حاجی حه‌مه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: یه‌كێتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی  و گۆڕان رێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق به‌یه‌ك لیست به‌ناوی لیستی "هاوپه‌یمانی كوردستان"یه‌وه‌.

راشیگه‌یاند: سه‌رۆكی لیستی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عیراق، لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌بێت، وتیشی:  به‌ تۆماركردنی ئه‌و لیسته‌ یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان ده‌بێته‌وه‌ به‌ هێزی یه‌كه‌م و له‌سه‌ر ئاستی عیراقیش ده‌بێته‌ هێزی سیاسی سێیه‌م.

رزگار حاجی حه‌مه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ماهه‌نگی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان له‌ كه‌ركوك به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد، له‌ ئێستادا یه‌كێتی و گۆڕان هاپه‌یمانێتییه‌كه‌یان له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق تۆماركردووه‌.
 
PUKmedia تایبه‌ت

1/5/2021 22:47:00