گه‌نجی ئێستا نایه‌ن ململانێ بكه‌ن..

گه‌نجی ئێستا نایه‌ن ململانێ بكه‌ن..  بۆ ژیانی خۆیان. .  

  نه‌سرین  كورده‌
به‌شداری گه‌نج له‌ پرسه‌ سیاسیه‌كان و رۆڵ و ئامانجیان له‌ كاتی قه‌یرانه‌ سیاسیه‌كان یه‌كێكه‌ له‌وپرسانه‌ی ئه‌مرۆ جیهانی سه‌رقاڵ كردووه‌وه‌كو له‌  هه‌مووكاره‌سات و رووداوه‌كاندا قوربانی زۆریان داوا بێگومان به‌ جه‌ربه‌زه‌ی و چاو نه‌ترس ناسراوه‌كه‌ هه‌میشه‌ له‌ بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌كان و دۆخی سیاسی شله‌قاودا پشت و په‌نایه‌كیبه‌هێز بوون بۆ ووڵاته‌كه‌یان كه‌چی به‌داخه‌وه‌ئێستابیر له‌ پاشه‌رۆژی خۆیان ناكه‌نه‌وه‌، خۆیان ده‌كه‌نه‌ قوربانی ئاره‌زووه‌كانیان به‌ڵێ راسته‌ له‌ هه‌موو جیهانداگه‌نجی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ئه‌بێت ئاگایان له‌ پاشه‌رۆژی خۆیان و ووڵاته‌كه‌یان بێت له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدایه‌چونكه‌ هه‌ستی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی له‌و په‌ری لاوازیدایه‌ و زۆر خه‌ریكی لاساكردنه‌وه‌ی گه‌نجانی ووڵاته‌ خواپێداوه‌كانن. گه‌نجی كورد له‌ خشته‌ بردوون پێویسته‌ بیر له‌ خوێندن و داهێنان بۆ ووڵات و نیشتیمانه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه‌ كار بكه‌ن كه‌ كه‌س نه‌توانێت جارێكی تر كورد ئه‌نفال بكه‌نه‌و ه‌،
به‌داخه‌وه‌ ئه‌گه‌ر نیشتیمان داگیر بكرێت خۆشمان داگیر ئه‌كرێن كه‌سمان خاوه‌نی خۆمان نابین ئێستا زۆر خۆشه‌ له‌ زێدی خۆماندا ئه‌ژین و سه‌ربه‌ست و ئازادین ئه‌گه‌ر گه‌ل نه‌بێت نیشتیمان نابێت چونكه‌ كوردخۆی حكومرانی خۆی ئه‌كات چیا خاوه‌نی شه‌ره‌فی كوردایه‌تی و كه‌رامه‌ت و كه‌سایه‌تیه‌.ئه‌بێت گه‌نجان وا بیر بكه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌رگیز نامرن ئاوها ووڵات ئاوه‌دان ئه‌كه‌نه‌وه‌، با دێكانمان وه‌ك سه‌رده‌می عه‌لی كیمیای داگیرو وێران نه‌كرێت كه‌ وێران كرا بێ ئه‌وه‌ی هیچ ووڵاتێك به‌رگری بكاته هه‌موو لادێكامان چۆڵ كرا به‌ڵام هێزی كورد هه‌موو كاتێك ده‌ستی بۆ برایه‌تی كوردو عه‌ره‌ب هاوراده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر به‌ ئاشكرا ناوچه‌ داگیركراوه‌كان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین، گه‌نجی كورد با خه‌ریكی هێلانه‌ دۆزه‌و چاوێكی له‌ هه‌نده‌ران و ده‌فته‌ره‌ دۆلار نه‌بێت نه‌خێر ئێمه‌ی كورد گه‌نجانی كورد كۆیلایه‌تی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و  خۆزگه‌یان ئه‌وه‌یه‌ هه‌نگاوه‌كانیان پێش باو باپیریان بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر هێلانه‌یان لێ تێك نه‌درێت.ده‌بێت گۆمه‌ڵگا هاوكاریان بێ بۆ هێزوو ووزه‌ی گه‌نجان به‌ڵی گه‌نجان كۆشش ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك له‌سه‌ر یه‌ك ئاستی چه‌ق به‌ستوو ره‌گ دانه‌كوتێت هیچ كاتێكیش نایه‌وێ هه‌ستێكی نووستوو له‌ ناخیدا چه‌كه‌ره‌ بكات بۆیه‌ لێره‌دا ده‌توانین بڵێین گه‌نج ئه‌و كائینه‌یه‌ ده‌توانێت ئه‌و كۆدو به‌نده‌ بشكێنت و داكۆكی له‌ ووڵات بكات

1/5/2021 19:00:00