دانیمارك.. تەرمی پێشمەرگەی دێرین حاجی رزگار بەخاك سپێردرا

ڕێوڕەسمی بەخاك سپاردنی پێشمەرگەی دێرین  حاجی ڕزگاری وەستا محمود رێكخرا.

    بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر وكونسوڵی عیراقی لە دانیمارك و  نوێنەرانی چەندین حیزب و لایەنی عیراقی و كوردستانی  لە شاری كۆبنهاگنی پایتەختی دانیمارك تەرمی پێشمەرگەی دێرینی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان  حاجی ڕزگاری وەستا مەحمود  بە خاك سپێردرا . 

سەرەتا لە لایەن   هاوڕێ مەحمود   لێپرسراوی كەرتی ڕێكخستنی كۆبنهاگن كە دەكاتە برای كۆچكردو بە خێرهاتنی ئامادەبووان كرا.

لەلایەن   وشیار دەربەندی   لێپرسراوی ناوەندی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە دانیمارك چەپكە گوڵی ڕێزو وەفا لەسەر گۆڕی   حاجی ڕزگاری وەستا مەحەمود دانرا، پاشان لە ووتەیەكدا باسی  كۆچكردووی كرد  كە وێڕای ئەوەی خاوەنی خەبات و مێژوویەكی پڕ لە سەروەریە و  لە بنەماڵەیەكی شۆڕشگێر و تێكۆشەرن وە چەندین شەهیدیان لەپێناو رزگاری خاكی كوردستان داوە.

جێگای ئاماژەیە خوالێخۆشبوو   حاجی ڕزگار  پاش تووشبوونی بە پەتای كۆڕۆنا وە پاش ململانێیەكی زۆر لەگەڵ ئەو پەتایە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی كۆبنهاگن گیانی سپارد.

 

PUKmedia ڕاگەیاندنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە دانیمارك

 

 

 

178967184_790784741628737_6142187689283211593_n.jpg

178542680_174958554484463_4730850912553991335_n.jpg

179367806_237435568139117_7473342599770597625_n.jpg

178949452_1101935743629722_3388482281983654763_n.jpg

178881836_365519718205073_1026970021484328474_n.jpg

179221934_727818224559337_7256774352289541946_n.jpg

29/4/2021 03:15:00