ناوه‌ندی فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق ده‌كات

رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 8-4-2021 له‌ شاری هیلسنكی وه‌فدێكی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عیراقیان كرد و له‌لایه‌ن خاتوو تانیا عه‌بدولقادر حسێن ( جێبه‌جێكاری باڵیۆز ) پێشوازیه‌كی گه‌رمیان لێكرا ، وه‌فدی ناوه‌ند پێكهاتبوو له‌ جه‌بار جومعه‌ سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ند و ئه‌حمه‌د خوشناو كارگێڕ‌ی چاودێری و به‌دواداچوون و مه‌زن بابان به‌رپرسی به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی ، هه‌روه‌ها له‌م دیداره‌دا د مقداد ایوب القرلوسی كونسولی عیراق به‌شداربوو.

خاتوو تانیا عه‌بدولقادر زۆر به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی وه‌فدی ناوه‌ندی كرد و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕ‌ی به‌م سه‌ردانیه‌ و ئاماژه‌ی دا كه‌ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی نێوان ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ وڵاتی فینلاندو باڵیۆزخانه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر باشتركردنی ئیش و كاری باڵیۆزخانه‌ و له‌هه‌مان كات ئه‌بێته‌ مایه‌ی كارئاسانی و یارمه‌تی بۆ ره‌وه‌ندی عیراقی به‌گشتی و ره‌وه‌ندی كوردی به‌تایبه‌تی وه‌فدی ناوه‌ند ئاماده‌باشی ده‌ربڕ‌ی بۆ هه‌موو یارمه‌تیه‌ك كه‌ باڵیۆزخانه‌ پێویستی پێبێت له‌هه‌مان كاتدا باسی چه‌ند ته‌وه‌رێكیان كرد كه‌ په‌یوه‌ست بوو به‌ ئیش و كاره‌كانی به‌شی قونسلی و پێشنیاریان كرد كه‌ كارمه‌ندێك له‌ به‌شی قونسولی دابمه‌زرێ زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی بزانێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژانه‌ ره‌وه‌ندی كوردی بۆ ڕ‌ایی كردنی مامه‌له‌كانیان سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ ئه‌كه‌ن به‌ڵام زمانی عه‌ره‌بی نازانن و ناتوانن داواكاریه‌كانیان بگه‌یێنن هه‌روه‌ها داوایان له‌ باڵیۆزخانه‌ كرد به‌گوێره‌ی توانا و له‌ چوارچێوه‌ی یاسا كارئاسانی بكه‌ن و یارمه‌تی ره‌وه‌ندی عیراقی بده‌ن ، له‌ كۆتاییدا وه‌فدی ناوه‌ند سوپاسی خاتوو تانیایان كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌ و بۆ ئه‌و میوانداریه‌ و هه‌ردولا تاكیدیان كرده‌وه‌ له‌ به‌رده‌وامی ئه‌و جۆره‌ سه‌ردانیانه‌.

PUKmedia

10/4/2021 12:55:00