بە بەشداری هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم و لایەنەكان بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئەمڕۆ بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم و لایەنە سیاسیەكان بەڕێوەبچێت.

بەپێی زانیارییەكانی PUKmedia، بڕیارە ئەمڕۆ 8ی 4ی 2021 لەسەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە بەشداری بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و لایەنە سیاسیەكانی هەرێم بەڕێوەبچێت.

  PUKmedia تایبەت 

8/4/2021 10:25:00