قەڵادزێ.. خاوەن پێداویستیەكی تایبەت گیانی لەدەستدا

پۆلیسی راپەڕین ئاشكرایكردوە، ئێوارەی دوێنێ دوای بەربوونەوەی لەسەر بانی خانووەكەیانەوە، خاوەن پێداویسیتیەكی تایبەت كە دانیشتووی قەڵادزێ بووە گیانیلەدەستداوە.

راگەیاندنی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردوەتەوە:" ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتیەكی خاوەن پێداویستی تایبەت (شەلەل دەماغ) بەناوی (ئـ . ع . م) ڕەگەزی نێر، لەدایك بووی ساڵی 1997 دانیشتووی گەڕەكی شەهیدانی پەڵادزێ بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و بەهۆی سەختی برینەكەشیەوە گیانی لەدەستدا.

 

ئاماژە بەوەشدراوە:" بەوتەی كەسوكارەكەی كوڕەكەیان خاوەن پێداویستی تایبەتە و ئێوارەی ئەمڕۆ پاش ئەوەی چۆتە سەربانی ماڵەوە بەربۆتەوە و بەوهۆیەشەوە بە سەختی بریندار بووە، دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوە.

 

PUKmediaبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان

8/4/2021 00:58:00