عیراق .. 5 هێرش دەكرێتە كاروانە لۆجیستیەكانی هاوپەیمانان

دوێنێ چوار شەممە لە پارێزگاكانی سڵاحەدین و بابل پێنج هێرش كرایە سەر ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە لۆجیستیەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش.

ئاژانسە عیراقیەكان بڵاویانكردوەتەوە:" ئەمڕۆ چوار هێرش لە رێگەی سەرەكی پارێزگای بابل كراوەتە سەر كاروانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش.

رونیشكراوەتەوە:" هێرشەكان لەرێگەی بۆمبی چێنراوەوە بووەو هیچ زیانێكی گیانی نەبووە".

هەروەها ئەوەش روونكراوەتەوە:" لەپارێزگای سڵاحەدینیش  بۆمبێك بەئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەقیوەتەوە".

PUKmedia ئاژانسەكان 

8/4/2021 00:33:00