ئەمریكا هێزە شەڕكەرەكانی لەعیراق دەكشێنێتەوە

لەسێیەم كۆبونەوەی دانوستاندنە ستراتیژیەكانی نێوان  عیراق و ئەمریكا  بەڕێوەچوون و ئەمریكا رەزامەندە لەسەر كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی لەناو خاكی عیراق.

لەو كۆبونەوەیەدا هەردوولا كۆكن لەسەر هەماهەنگی و پشتیوانی زیاتری ئەمنی و سەربازی و هاوكات ئەمریكا، جەختی لەسەروەری خاكی عیراق و پاراستنی كردوەتەوەو بڕیاریداوە كە هێزە شەڕەكەرەكانی لەو وڵاتە بكشێنێتەوە.

هاوكات هەر لەو كۆبونەوەیەدا، جەخت لە میكانیزمی گونجاو بۆ پاراستنی ژیانی خۆپیشاندەران كراوەتەوە.

 لەبەشێكی تری كۆبونەوەكە، ئەمریكا پابەندبوونی خۆی بە هاوكاری وپشتیوانی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و فەراهەمكردنی ژیانێكی پارێزراو لەناوچەكانی خۆیان خستووەتەڕوو.

PUKmedia ئاژانسەكان 

8/4/2021 00:16:00