روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی زێڕینی بله
ئاگادارییه‌ك له رێكخراوی ئیبراھیم ئه‌حمه‌د فاوه‌نده‌یشنه‌وه ده‌رباره‌ی خه‌ڵاتی زێڕینی بله
كوردستانیانی ئازیز و خۆشه‌ویست
وه‌ك ده‌زانن ساڵانه له‌هه‌شتی نیساندا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فاوه‌نده‌یشن خه‌ڵاتی زێڕینی بله پێشكه‌ش به چه‌ندین كه‌سایه‌تی و رێكخراو ده‌كات كه له‌بواره جیاجیاكاندا كه‌لێنێكی دیاریان له ژیانی كوردبوونمان پڕ كردۆته‌وه و خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مانیان كردووه و ده‌كه‌ن.
به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی سه‌رله‌نوێ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای نه‌گریسی كۆرۆنا و وه‌ك پابه‌ندبوون به رێنماییه تهندوروستیهكان، بڕیارماندا ئه‌مساڵ مه‌راسیمی خه‌ڵاتی بله ساز نه‌كه‌ین.
ژیانی ئێوه‌مان لا به‌نرختره و وێستگه‌ی زۆرترمان له‌پێشه بۆ مه‌راسیمی شایانی خه‌ڵات و خزمه‌ت .
به هیوای ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ هه‌مووان
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د فاونده‌یشن
٧-٤-٢٠٢١
PUKmedia
7/4/2021 21:39:00