خورماتوو.. یادی ئه‌نفال به‌ڕ‌ێوه‌چوو

پاشنیوه‌ڕ‌ۆی ئه‌مڕ‌ۆ 7-4-2021 له‌ ناحیه‌ی زنانه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له‌پرسی ئه‌نفال مه‌راسیمێك بۆ یادی 33 ساڵه‌ی ئه‌نفال به‌ڕ‌ێوه‌چوو.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا كه‌ تێیدا مه‌لا كه‌ریم شكور ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 16 ی ڕ‌ێكخستنی حه‌مرینی و مامۆستا ئیكرام ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسانی حزبی و حكومی و ئه‌منی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان و خورماتوو و جه‌ماوه‌رێكی زۆر ئاماده‌ی بوون، سه‌ره‌تا به‌ وه‌ستانی چه‌ند ساتێك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد و دواتر له‌ لایه‌ن مه‌لا كه‌ریم شكور ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 16 ڕ‌ێكخستنی حه‌مرینی یه‌كێتی وتاریك خوێنرایه‌وه‌ و تێیدا باسی له‌و ڕ‌ۆژه‌ نه‌گریسه‌ كرد كه‌ به‌سه‌ر گه‌لی كورددا تێپه‌ڕ‌ی.

هه‌ر له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا چه‌ند پارچه‌ شیعر و میوزیك  پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوان كرا و پاشان خه‌ڵاتی ڕ‌ێزلێنان به‌خشرایه‌ چه‌ند تاقانه‌یه‌كی ئه‌نفال له‌ سنووری گه‌رمیان و خورماتوو.

ده‌ستپێكی قۆناغی 3 ی ئه‌نفال له‌ سنووری گه‌رمیان له‌ڕ‌ۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕ‌ۆ ده‌ستپێكرد كه‌ زیاتر له‌ 3500 كه‌سی بێ تاوان ئه‌نفال كرا و له‌ ناوچه‌ی داوده‌ و قه‌زای خورماتوو بوون و چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی شیوعی له‌و ڕ‌ۆژه‌دا شه‌هیدبوون.


PUKmedia  عه‌داله‌ت میعاد - خورماتوو

7/4/2021 21:00:00