یادی 33ساڵه‌ی ئه‌نفال له‌ نه‌وجول كرایه‌وه‌

ئێواره‌ی ڕۆژی 7-4-2021 له‌ نه‌وجول له‌ناحیه‌ی زینانه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له‌ پرسی ئه‌نفال و به‌ هاوكاری تاقانه‌كانی ئه‌نفال له‌گه‌رمیان و به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌سوكاری شه‌هیدان وهاوڵاتیانی سنووره‌كه‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌ت بۆ به‌رز وپیرۆز ڕاگرتنی ساڵیادی 33ساڵه‌ی ئه‌نفال كرایه‌وه‌.

دوای ساتیك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پێرۆز خوێنرایه‌وه‌ و دواتر وتاری كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له‌پرسی ئه‌نفال پێشكه‌شكرا و داواكاربوون حكومه‌ت ئه‌م یاده‌ بكه‌نه‌ ڕۆژی ئاشته‌وایی له‌هه‌رێمی كوردستان وجێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان وهاوكات داواكاربوون له‌ سنووری ناحیه‌ی زینانه‌ مۆنۆمێنت دروست بكرێت.

 پاشان مه‌لا كه‌ریم ل.مه‌ڵبه‌ندی 16 حه‌مرینی ی.ن.ك چه‌ند بیره‌وه‌ری ڕۆژانی ئه‌نفالی گێڕایه‌وه‌  كه‌وا ته‌نها پێشمه‌رگه‌كانی ی.ن.ك له‌گه‌ڵ ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌ی حزبی شیوعی ڕووبه‌ڕووی ڕژیمی به‌عس بوونه‌وه‌، به‌ڵام زۆری هێزی به‌عس وایكرد كه‌وا ناتوانن به‌رگری زیاتر بكه‌ن و له‌ كۆتایدا ڕێزلێنانی كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له‌پرسی ئه‌نفال پێشكه‌شی تاقانه‌كانی ئه‌نفال كران.

PUKmedia حه‌یده‌ر ئه‌حمه‌د 

7/4/2021 20:33:00