سەندیکای تەکنیککارانی ئەندازەیی خەڵات کران

ئەمڕۆ ۷_٤_۲٠۲۱ بەسەرپەرشتی فەهمی بورهان ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوەپیشەیەکان و بەشێک لە هەڤاڵانی مەکتەب، خەڵاتی ڕێز لێنان بەخشرا بەو تێکۆشەرە دێرینانەی ساڵانێکی زۆر خزمەتی هاوڵاتیانی کوردستانیان لە بوارەجیاوازەکاندا کردوەو لەناو سەندیکاش نوێنەرایەتیەکی ڕاستەقینەی یەکێتیان کردوە، لە مەراسیمەکەدا لێپرسراوی بۆرد بەناوی مەکتەبەوە وتەیەکی پێشکەش کردوو سوپاسی کردن لە پای هەوڵ و تێکۆشانیان، پاشان دیاری ڕێزلێنانی یەکێتی بەخشرا بە ئامادەبوان و پشتیوانی مەکتەبی ڕێکخراوەدیموکراتیەکانیش بۆ سەندیکا دووپات کرایەوە.

PUKmedia

170203363_272559167738420_4732796391397749017_n.jpg

169725090_792282811407583_3459528790182863844_n.jpg

169931693_475558050307201_5625175726795461286_n.jpg

170197230_242715987208438_3826583577430327189_n.jpg

170264700_1114056309063697_2554312484404754259_n.jpg

170508272_1879502238891082_1698604857663766933_n.jpg

170591859_461905758347688_5314401001000665969_n.jpg

7/4/2021 17:45:00