لەعیراق ژمارەی پێوانەی توشبون بەكۆرۆنا تۆماركرا

لەعیراق ژمارەی پێوانەی توشبوون بەكۆرۆنا تۆماركراو تەنها لە 24 سەعاتی رابردودا 8 هەزارو 331 توشبووی نوێ و 37 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia ، لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا زۆرترین ژمارەی توشبوون بەكۆرۆنا تۆماركراو كە 8 هەزارو 331 توشبووی نوێ بووە، هەروەها 37 حاڵەتی گیان لەدەتستدان و 5 هەزارو 20 حاڵەتی چاكبونەوەش تۆماركراوە.

تەندروستی عیراق دەشڵێت: تائێستا ژمارەی ئەو كەسانەی چاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتوە گەیشتوەتە 118 هەزارو 670 كەس.

PUKmedia 

7/4/2021 16:20:00