توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی زانیارییه‌كی نوێ له‌ باره‌ی كۆرۆنا ده‌خاته‌ڕوو

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌ریخستووه‌، جۆری خوێن هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ تووشبوونی كه‌سه‌كان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ نییه‌.

گۆڤاری "گاما نێتوۆرك ئۆپن" نوێترین توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن زانا ئه‌مریكییه‌كان ئه‌نجامداراوه‌، كه‌ له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا پزیشكه‌ ئه‌مریكییه‌كان خوێندنه‌وه‌یان له‌سه‌ر داتای زیاتر له‌ 100 هه‌زار كه‌س كردووه‌ كه‌ پشكنینی كۆرۆنایان له‌ نێوان مانگی ئادار و تشرینی دووه‌می ٢٠٢٠ ئه‌نجامداوه‌ و گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌ نێوان جۆری خوێن و ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ كۆرۆنا نییه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشووه‌ كه‌ ده‌ریخستبوو ئه‌و كه‌سانه‌ی جۆری خوێنیان (A)یه‌، زیاتر تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌بن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

6/4/2021 15:01:00