رۆژی شەهیدی كوردانی فەیلی دەكرێتەوە

لەبارەگای یەكێتی كوردانی فەیلی لەشاری كەركوك مەراسیمێك بۆ رۆژی شەهیدانی كوردی فەیلی رێكخرا.

ئەمڕۆ 4ی4ی2021 لەبارەگای یەكێتی كوردانی فەیلی لەشاری كەركوك مەراسیمێك بۆ رۆژی شەهیدانی كوردی فەیلی رێكخراو تیایدا نوێنەری لایەنە سیاسیەكان و كوردانی فەیلی شاری كەركوك بەشداربوون وتاری یەكێتی كوردانی فەیلی پێشكەشكراو ئاماژەی بۆ  بیرەوەری 41 ساڵەی كارەساتی سەركەوتوكردنی كوردانی فەیلی لەعیراق كرد. 

هەر لەو مەراسیمەدا ئەوە رونكرایەوە كە 41 ساڵ لەمەوبەر و لەرۆژی 4ی4ی1980 رژێمی بەعس شاڵاوی سەركوتكردنی كوردانی فەیلی لەچەند ناوچەیەكی عیراق ئەنجامداو  بەسەدان كوردی فەیلی شەهیدو دەربەدەر كرد.

كوردانی فەیلی لەكەركوك رایدەگەیەنین كە دوای تێپەر بوونی زیاتر لە 17 ساڵ بەسەر روخانی رژێمی بەعس هێشتا قەرەبووی ماددی و مەعنەوی كوردانی فەیلی نەكراوەتەوەو داواشیانكرد لەحكومەتی عیراق و  حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد ئاوڕی پێویست لەكوردانی فەیلی لەناوچە جێناكۆكەكان بدەنەوە.

PUKmedia پەیامنێرمان  

4/4/2021 18:29:00