د. شێرکۆ عەبدوڵڵا!
رۆژانە گۆشەنيگا نايابەکەی د.شێرکۆ دەخوێنمەوە، رۆژ دوای رۆژيش خوليای خوێندنەوەی ئەو گۆشەيەم لاپتر دەبێ.
دکتۆر شێرکۆی زانا هەروەك چۆن دوای پشکنين و دەستنيشانکردنی نەخۆشيەکان دەرمانی چارەسەر دەنوسێ، بە هەمام هەستی مرۆڤپەروەری و ئامانجی پيرۆز نەخۆشيە سياسی و کۆمەلايەتيەکانيش دەستنشان دەکا و رێگای چارەسەريشيان نيشان دەدا.
دکتۆر شيرکۆی پێشمەرگەی دێرين و بەڕێوەبەر و پزيشك ونوسەری بليمەت شايانی ستايش و رێزێکی گەورەيە، چونکە يەکێکە لە کەسە دەگمەنەکانی کۆمەلی کوردەواری.
من هەرکە گۆشەيەکی دەخوينمەوە هەستدەکەم گوئ لە باشترين فۆتۆگرافەر ، وردبينترين چاودێر، گەورەترين پلانداڕێژەر ، قۆشمەترين کەسايەتی، پێشمەرگە ، پزيشکی جەستەو سياسەت وخەمخۆرێکی گەورەی ئەم ولاتە دەگرم.
سلاو دکتۆر شێرکۆ، تۆ شايستەی پەيکەری زێڕينی و هيوای بەردەوامی و بير و قەلەم تيژيت بۆ دەخوازم.
ئارێز عەبدوڵڵا
1/4/2021 18:09:00