چەمچەماڵ.. پەردە لەسەر هێمای شارستانی گوندی چەرموو لادەدرێت

رۆژی 31/3 لەمەراسیمێكدا لەناوەندی قەزای چەمچەماڵ پەردە لەسەر هێمای شارستانی گوندی چەرموو هەڵدرایەوە.

مەراسیمەكە لەلایەن مەڵبەندی رێكخستنی چەمچەماڵی یەكێتیی رێكخرابوو.

لەمەراسیمەكەدا ئاماژە بۆ گرنگی دانانی هێمای شارستانی گوندی چەرموو كرا كەمێژووەكەی بۆ 6700 ساڵ پێش زایین دەگەرێتەوەو یەكێكە لەكۆنترین شارستانیەتەكانی ناوچەكە.

لەمەراسیمەكەدا روونكرایەوە هێمای شارستانی گوندی چەرموو لەلایەن مەڵبەندی رێكخستنی چەمچەماڵی یەكێتیەوە دروستكراوە و وەك هەوڵێك بۆ پاراستنی ناسنامەی شارستانیەتی كۆندی چەرموو لەقەزای چەمچەماڵ دانراوە.

PUKmedia كەركوك -پەیامنێرمان

 

ات.jpg

1/4/2021 00:10:00