خاتوو شاناز تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌ندازیاری راپه‌رِین داده‌نێت

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 7/3/2021 شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) سه‌ردانی مه‌زاری تێكۆشه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری كۆچكردوو (نه‌وشیروان مسته‌فا)ی كرد له‌گردی زه‌رگه‌ته‌ و تاجه‌گوڵینه‌ی رێز و وه‌فای له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی دانا.

سه‌ردانه‌كه‌ی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌بۆنه‌ی ساڵرۆژی راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991ی سلێمانی یه‌وه‌ بوو بۆ رێزگرتن له‌ته‌مه‌نێك خه‌بات و كۆڵنه‌دانی نه‌وشیروان مسته‌فا و رۆڵی كاریگه‌ری وه‌ك داڕێژه‌ری نه‌خشه‌و پلانی راپه‌ڕین به‌رابه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.


PUKmedia تایبه‌ت

71.jpg

72.jpg

7/3/2021 21:02:00