وه‌فدی هه‌رێم ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا

بڕیاره‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ جارێكی دیكه‌ وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پشكی كورد له‌ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ وه‌فدی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی به‌غدا بكاته‌وه‌و له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان كۆده‌بنه‌وه‌.

وتیشی: چاوه‌ڕوانده‌كرێت رۆژی پێنج شه‌ممه‌ یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2021 بدات و له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ بدات.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: نزیكییه‌كی زۆر له‌گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق هه‌یه‌ و چاوه‌ڕوانده‌كرێت بكه‌ونه‌ رێككه‌وتن.


PUKmedia تایبه‌ت

23/2/2021 13:23:00