گرنگی زیاتر به‌یه‌كه كارگێڕیی و فه‌رمانگاكان ده‌درێت
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی دارایی و ئابوریی و پلاندانان و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و پارێزگاری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و فه‌رمانگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه تایبه‌ت به بواره كارگێڕیی و دارایی و خزمه‌تگوزاریی و پڕۆژه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین كۆبونه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به ڕونیی و به وردیی ڕاپۆرتی هاوبه‌شی سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و پارێزگا‌و یه‌كه‌كارگێڕییه‌كان و داواكارییه كارگێڕیی و دارایی و خزمه‌تگوزاریی و سه‌رمایه‌گوزاریی و پهرهپێدانهكانی هه‌موو یه‌كه كارگێڕیی و فه‌رمانگاكان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.
هه‌موو ئه‌و پێشنیاز‌و داواكارییانه‌ی له ڕاپۆرته هاوبه‌شه‌كاندا گهڵاڵهكرابوون؛ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌كانه‌وه؛ په‌سه‌ندكران و بوون به‌بڕیار.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا ئه‌و سێكته‌رو بوارانه‌ی له ڕاپۆرته‌كه‌دا بۆ ساڵی 2021 په‌سه‌ندكراون ده‌توانن به‌شی زۆری داخوازیی و پێداویستییه زۆر پێویسته‌كانی دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان دابین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خزمه‌تی زیاتری هاووڵاتیان بكه‌ن.
PUKmedia تایبه‌ت
23/2/2021 12:30:00