خشتەی مووچەی مانگی شوبات رادەگەیەنرێت
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی موچەی بۆ مانگی شوبات راگەیاند.
ئەمڕۆ 23-2-2021، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی موچەی بۆ مانگی شوبات راگەیاند و بەپێی راگەیەنراوەكەش لەماوەی چوار رۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێن و یەكەم وەزارەتیش كە مووچە وەردەگرێت وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی و ئابوری و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان.
هەربەپێ راگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی رۆژی هەینی دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت و نۆ وەزارەت و ژمارەیەك دەستە مووچە وەردەگرن.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا باس له‌لێبڕینی مووچه نه‌كراوه، به‌ڵام پێشتر وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو دابه‌شكردنی مووچه به‌پێی داهاتی به‌رده‌ست ده‌بێت.
PUKmedia تایبەت
23/2/2021 11:42:00