لێخۆشبوونی 10% قه‌رزی كاره‌با كۆتایی دێت
لێپرسراوی فرۆشتنی وزه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كاته‌وه كه رۆژی 28/2/2021 لێخۆشبوو‌ن له (10%) كۆتایی دێت و له رۆژی دووشه‌ممه 1/3/2021 رێژه‌ی لێ‌خۆش بوون ده‌بێت به(5%) .
عه‌بدولقادر فه‌ره‌ج، لێپرسراوی فرۆشتنی وزه‌ی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند: به‌رواری 28/2/2021 لێخۆشبوو‌ن (10%) كۆتایی دێت و له 1/3/2021 لێخۆشبوونه‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ (5%).
وتیشی: داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه بۆ مامه‌ڵه‌ی پاكتاو سه‌ردانمان نه‌كه‌ن، چونكه به‌هۆی گۆڕانكاری له نرخی كاره‌با ته‌نیا مامه‌ڵه‌ی تاپۆكردن رایی ده‌كه‌ین.
PUKmedia راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی
23/2/2021 10:10:00