لەهێرشێكی شەڕڤاناندا 10 چەكدار كوژران و برینداربوون

ئەمڕۆ دوو شەممە لەهێرشێكی شەڕڤانانی هەسەدە لە ناحیەیەكی سەربە عەین عیسا 10 چەكداری گروپە چەكدارەكان كوژران و برینداربوون.

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردوەتەوە:" لەسنوری ناحیەی مشرفیەی سەربە  عەین عیسا، شەڕڤانانی قەسەدە بەموشەكی حەراری پەلاماری هێزەكانی ئەبو عەشمەیان داوەو سێ چەكدار كوژراون و حەوتی تریش برینداربوون".

رونیشكراوەتەوە:" ئەم هێرشەی شەڕڤانان دوای ئەوە دێت كە ماوەی زیاتر لەمانگێكە گروپە چەكدارەكانی سەربە توركیا گوندەكانی سەربە عەین عیسا بەردەوام دەكەن".

PUKmedia ئاژانسەكان 

22/2/2021 19:33:00