ئێران.. له‌ هه‌ر سه‌عاتێكدا 344 كه‌س تووشی كۆرۆنا ده‌بن

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا هه‌شت هه‌زار و 263 كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 89 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22-2-2021  د.سیما سادات لاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند: له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا هه‌شت هه‌زار و 263 كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 89 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وتیشی: تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و 582 هه‌زار و 275 كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ڕێژه‌یه‌ یه‌ك ملیۆن و  351 هه‌زار و 390 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 59 هه‌زار و 572 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ له‌ئێستادا سێ هه‌زار و 685 تووشبوو له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

22/2/2021 14:01:00