وه‌زیری پلاندانان: هه‌وڵه‌كان بۆ دارشتنی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ به‌رده‌وامن

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 21-2-2021، له‌دیوانی وه‌زاره‌ت به‌سه‌رپه‌رشتی د. دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبونه‌وه‌ی هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی پلاندانان و دارایی به‌رێوه‌چوو.

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ری گشتی پرۆژه‌كان و به‌رێوه‌به‌ری گشتی بودجه‌ له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌بوون هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاماده‌كاریه‌كانی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 كرا "كه‌ هه‌ر دوو وه‌زاره‌ت له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ ته‌واوی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كان بۆ دیاریكردن و پێشنیاركردنی داهات و خه‌رجیه‌كانیان.

له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕاپۆرتی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه‌كرا و تێبینی و سه‌ره‌نجه‌كان خرانه‌ڕوو.
وه‌زیری پلاندانان جه‌ختیكرده‌وه‌ پێویسته‌ به‌ گوێره‌ی ئه‌و رۆژ ژمێره‌ی بۆ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ ساڵی 2021 دیاری كراوه‌ ته‌واو بكرێت و ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پلاندانان

21/2/2021 14:59:00