دادگای تێھه‌‌ڵچوونه‌‌وه‌‌ی سلێمانی: بێ لایه‌نی خۆمانمان پاراستووه‌

وته‌‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێھه‌‌ڵچوونه‌‌وه‌‌ی ناوچه‌‌ی سلێمانی هه‌واڵی ده‌زگایه‌كی حزبی ره‌تده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێھه‌‌ڵچوونه‌‌وه‌‌ی ناوچه‌‌ی سلێمانی،‌ به‌‌ھیچ شێوه‌‌یه‌‌ك له‌‌ كاری پیشه‌‌یی و سه‌‌ربه‌‌خۆیی و بێلایه‌‌نی و دادگه‌‌ری لای نه‌‌داوه‌‌ و ده‌‌ستێوه‌ردانیشمان ھه‌‌رگیز قبوڵ نه‌‌كردووه‌‌‌.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌...
له‌‌ ده‌زگایه‌كی راگه‌‌یاندنی سه‌‌ربه‌‌ یه‌‌كێك له‌‌ حزبه‌كان، ھه‌‌واڵێكیان بڵاوكردۆته‌‌وه‌‌، كه‌‌ لێدوانێكی په‌‌رله‌‌مانتارێكی په‌‌رله‌‌مانی كوردستانه‌‌، گوایه‌‌؛ حزب ده‌‌ستی به‌‌سه‌‌ر دادگای سلێمانیدا گرتووه‌‌.
ئێمه‌ وێڕای نیگه‌‌رانیمان و به‌‌توندی ره‌‌تكردنه‌‌وه‌‌ی ئه‌‌و تۆمه‌‌ته‌‌ بێبنه‌‌مایانه‌‌‌، بۆ ھه‌‌موولایه‌‌كی دووپاتده‌‌كه‌‌ینه‌‌وه‌‌‌؛ وه‌‌ك سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێھه‌‌ڵچوونه‌‌وه‌‌ی ناوچه‌‌ی سلێمانی،‌ به‌‌ھیچ شێوه‌‌یه‌‌ك له‌‌ كاری پیشه‌‌یی و سه‌‌ربه‌‌خۆیی و بێلایه‌‌نی و دادگه‌‌ری لامان نه‌‌داوه‌‌ و ده‌‌ستێوه‌ردانیشمان ھه‌‌رگیز قبوڵ نه‌‌كردووه‌‌‌ و ھه‌‌وڵی له‌‌وجۆره‌‌ش نه‌‌بووه‌‌‌.

ھه‌‌ر بۆیه‌‌، داوا له‌‌و ده‌زگایه‌‌ و ئه‌و په‌‌رله‌‌مانتاره‌‌ به‌‌ڕێزه‌‌ ده‌‌كه‌‌ین، ھه‌‌وڵی ئه‌‌وه‌‌ نه‌‌ده‌‌ن ناو وناوبانگی سه‌رۆكایه‌تیمان و دادگاكانمان له‌‌كه‌‌دار بكه‌‌ن و بمانخه‌‌نه‌‌ ھاوكێشه‌‌ی ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كاری ئێمه‌وه‌ نییه‌، چونكه‌‌ به‌‌دڵنیاییه‌‌وه‌‌ سه‌‌ركه‌و‌توو نابن و ناتوانن ببنه‌‌ به‌‌ربه‌‌ست له‌‌ڕێڕه‌‌وی كاره‌‌كانمان.

له‌‌گه‌‌ڵ رێزدا

وته‌‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێھه‌‌ڵچوونه‌‌وه‌‌ی ناوچه‌‌ی

 

PUKmedia راگه‌یاندنی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی

21/2/2021 10:00:00