سلێمانی.. له 24 سه‌عاتی رابردودا هیچ كه‌سێك به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه
له 24 سه‌عات رابردودا هیچ حاڵه‌تێكی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه له سلێمانی تۆمارنه‌كراوه.
له راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كه ئه‌مڕۆ 20-1-2021، كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه تێیدا هاتووه، له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی تایبه‌ت به كۆرۆنا، له 24 سه‌عاتی رابردودا ته‌نها 15 تووشبووی كۆرۆنا ماون، 3 تووشبووی نوێ داخڵی نه‌خۆشخانه‌كان كراون و 4 تووشبوو نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشتووه‌و 13 نه‌خۆش پێویستیان به ئۆكسجین هه‌بووه و له 2 نه‌خۆش پێویستیان به‌چاودێری چڕ هه‌بووه، هیچ حاڵه‌تێكی گیان له‌ده‌ستدان به كۆرۆنا تۆمارنه‌كراوه.
PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی
20/2/2021 23:01:00