چه‌ند به‌رپرسێكی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ده‌درێنه دادگا
به تۆمه‌تی تێوه‌گلان به گه‌نده‌لی دۆسیه‌ی چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ڕه‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت.
له‌وباره‌یه‌وه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراق ڕایگه‌یاندووه، به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان به گه‌نده‌لی دۆسیه‌ی پێنج به‌رپرسی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه و ئه‌و پێنج كه‌سه تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی كه بڕی 2 ملیار دینار گه‌نده‌ڵیان كردووه.
پێشتریش ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراق دۆسیه‌ی سه‌رۆكی پێشووی سندوقی خانه‌نشیانی عیراقی ڕه‌وانه‌ی دادگا كردبوو كه دادگاش شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
PUKmedia ئاژانسه‌كان
27/1/2021 12:19:00