كۆمپانیای مێرسیدس بێنز لقی خۆی له‌سلێمانی ده‌كاته‌وه‌

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 23-1-2021 كۆمپانیای مێرسیدس بێنز به‌ره‌سمی لقی خۆی له‌پارێزگای سلێمانی كرده‌وه‌.

له‌مه‌راسیمه‌كه‌شدا كه‌ ژماره‌یه‌ك زۆر له‌ هه‌وادارانی ئۆتۆمبێلی مێرسیدس به‌شداربوون، چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی نوێی كۆمپانیاكه‌ نمایش كراو بووه‌ جێی سه‌رنجی بینه‌ران.

پێشتر كۆمپانیای ناوبراو له‌گه‌ڵ ژووری بارزگانی سلێمانی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی لقی كۆمپانیاكه‌ رێككه‌وتبوون و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ به‌ره‌سمی لقی كۆمپانیای مێرسیدس كرایه‌وه‌.

له‌رابردوودا ئۆتۆمبێلی جۆری مێرسیدس له‌ رێگه‌ی خه‌ڵك، یاخود كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێله‌وه‌ ده‌هێنرایه‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام لهئه‌‌مڕۆ به‌دواوه‌ كۆمپانیاكه‌ به‌ره‌سمی خۆی ئۆتۆمبێله‌كانی ده‌هێننێته‌وه‌ پارێزگای سلێمانی و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌.

PUKmedia دیار ستار

3333000000.jpg

23/1/2021 19:39:00