کەلار ..لەڕوداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا
ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لەسنوری قەزای كەلار هاووڵاتیەك گیانیلەدەستدا.
مقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قەدووری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان وتوویەتی:" ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە لەسەر ڕێگای كەلار - گردەگۆزینە ئۆتۆمبێلێك لەجۆری مازدای پیكاب كۆنتڕوڵی لەدەستدا و خۆی كێشا بەدوو ئۆتۆمبێلدا".
رونیشكردوەتەوە:" لەئەنجامدا كەسێك كەسەرنشینی مازدا پیكابەكەبوو بەناوی هاوكار ئیبراهیم وەیس لەدایكبووی 2001 دانیشتووی گوندی شێخ لەنگەر گیانی لەدەستدا و شۆفێرەكەشی بەسەختی برینداربووە".
باسی لەوەشكردوە:" دوای چارەسەری پێویست بۆبریندارەكە لەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا.
PUKmedia راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
.
13/1/2021 23:18:00