سوپای پاسداران: پێویستیمان به ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی نییه
فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاند: ئه‌وان گه‌یشتوون به ئاستێك كه ئیتر پێویستیان به ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی نییه، چ ئه‌مریكا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه و چ نه‌گه‌ڕێته‌وه.
حسین سه‌لامی فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی گه‌یشتووه به ئاستێك كه ئیتر پێویستی به‌ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی نییه.
سه‌باره‌ت به شكستی تره‌مپ به‌رامبه‌ر به بایدن وتیشی: تره‌مپ كه‌سێكی خه‌مۆك و شكستخواردووه و ئه‌مریكای له زه‌وی دا.
PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران
13/1/2021 21:41:00