قه‌ڵادزێ.. زیاتر له‌ تۆنێك ده‌رمانی به‌سه‌رچوو له‌ناوده‌برێت

له‌درێژه‌ كارو چالاكیه‌كانی یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی قه‌ڵادزێ هۆبه‌ی ئابووری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13-1-2021 هه‌ستان به‌ سووتاندنی بڕی هه‌زار و 43 كیلۆگرام له‌ ده‌رمانی مرۆیی له‌ (محرقه‌) سودگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری  قائمقامیه‌تی قه‌زای پشده‌ر و نوێنه‌ری مه‌ڵبه‌ندی خۆپاراستنی قه‌ڵادزێ و به‌شی پۆلیسی پشده‌ر.

جێگه‌ی باسه‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانی به‌سه‌ر چووبوو كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئابووری یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی قه‌ڵادزێ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو.

PUKmedia  ئاراز ڕه‌سوڵ

13/1/2021 21:01:00