دابان شەدەڵە: پێویستە خزمەتی چەمچەماڵ بكرێت

ئەمڕۆ 12ی 1ی 2021 دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، پێشوازی لە رەمەك رەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و وەفدێی هاوڕێی كرد.

لەمیانەی دیدارێكدا، وەفدی میوان پیرۆزباییان لە دابان شەدەڵە كرد، كە وەك جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە دەستبەكار بووەو هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست، هاوكات هیوایان خواست كە هەماهەنگ و هاوكرابن بۆ دروستكردنی هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كە لەهەرێمی كوردستان كار دەكەن، بەئامانجی ناساندنی قەزاكەیان لەڕووی قوربانیدان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و هاوكاری نێودەوڵەتی.

لەلایەن خۆشیەوە دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئامادەیی هەماهەنگی و هاوكاری فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ وەفدی میوان دووپاتكردەوە لەسەرجەم ڕووەكانەوە و پێیڕاگەیاندن كە قەزای چەمچەماڵ بەپێی قەبارەی قوربانییەكانی پێویستە خزمەت بكرێت.

PUKmedia 

13/1/2021 16:13:00