ساڵۆنی لاپەڕە ٩ دەست پێدەكات
لەدرێژەی چالاكییەكانی خۆیدا، مەكتەبی ڕاگەیاندن- هەولێر دەست بە چالاكییەكانی خۆی دەكات و یەكەم هەنگاو سەرەتای هەفتەی داهاتوو كۆڕێك سازدەكات.
لە وەرزی نوێی كاركردنی مەكتەبی ڕاگەیاندن-هەولێر ساڵۆنی لاپەڕە ٩ بەشێوەیەكی بەردەوام دەبێتە شوێنی چالاكی ڕۆشنبیری و ئەدەبی.
لەیەكەم چالاكیدا ڕۆژی شەممە كاتژمێر ١١ی بەیانی لەساڵۆنی لاپەڕە ٩ بە ئامادەبوونی نووسەرو ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیرانی هەولێر مەراسیمی ناساندن و دابەشكردنی كتێبی (ئەمڕۆ ساتمەم كرد بەسەر دوێنێدا كەوتم)بۆ نووسەرو شاعیر موحسین ئاوارە سازدەكات.
PUKmedia
13/1/2021 16:07:00