سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێى جیهان دێته‌ عێراق

بریاره‌ له‌ كۆتایى ئه‌م مانگه‌دا، جیانى ئیڤانتینۆ  سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق به‌ شێوه‌یه‌كى ره‌سمى سه‌ردانى عێراق بكات .

شامل كامل، ئه‌ندامى یه‌كێتیی كاربه‌رێككه‌رى تۆپى پێى عێراق ئاشكرایكردووه‌، له‌ 27ـى ئه‌م مانگه‌دا جیانى ئیڤانتینۆ  سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق سه‌ردانى به‌سره‌ ده‌كات و له‌ یارییه‌كى دۆستانه‌ى نێوان عێراق و كوه‌یت ئاماده‌ ده‌بێت .

شامل ئه‌وه‌شى باسكردووه‌ ، له‌ میانى سه‌ردانه‌كه‌ى جیانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵا كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵگرتنى ئابلوقه‌ى سه‌ر یاریگه‌كانى عێراق بۆ ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى عێراق له‌ كاتى خۆیدا .

 

PUKmedia به‌شى وه‌رزش -تایبه‌ت

13/1/2021 14:21:00