سلێمانی.. 37 تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكاندا ماون

لە 24 سەعاتی رابردوودا تەنها یەك تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە و شەش تووشبووش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری 24 سەعاتی رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكەش تووشبوویەكی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە و تەنها 37 تووشبووش لە نەخۆشخانەكانی كۆرۆنادا ماون.

هەر بەپێی ئامارەكەش، پێنج نەخۆش داخلی نەخۆشخانە بوون و شەش كەسیش چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، هاوكات دوو نەخۆش لەژێر ئامێری هەناسەدانان و 18 نەخۆش لەژێر چاودیری چڕدان.

PUKmedia راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی

 

4444.jpg

12/1/2021 22:12:00