پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی بۆ كۆچی دوایی شێخ محه‌مه‌د

سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌و خزمانی كه‌سنه‌زانی ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...
برای به‌ڕێزمان شێخ نه‌هرۆ شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریمی كه‌سنه‌زانی
كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌و خزمانی كه‌سنه‌زانی.
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی ناسراو و دیاری گه‌له‌كه‌مان‌و جیهانی یٔیسلامیی حه‌زره‌تی (شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدوله‌كه‌ریم كه‌سنه‌زانی) سه‌رۆك‌و پێشه‌وای ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی، كه‌ سه‌رله‌به‌یانی یٔه‌مڕۆ له‌وڵاتی یٔه‌مریكا كۆچی دوایی كرد. پرسه‌و هاوخه‌می قوڵی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین و له‌ڕێی یٔێوه‌شه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌سه‌رجه‌م موسڵمانان‌و تێكڕایی موریدو شوێنكه‌وتوانی ته‌ریقه‌تی قادری ـ كه‌سنه‌زانی له‌ كوردستان‌و عیراق‌و جیهان ده‌كه‌ین.
شێخ محه‌مه‌د دۆستێكی دێرێنی جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال‌و كه‌سایه‌تییه‌كی یٔایینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌و كاریگه‌ر بووه‌ له‌سه‌ر یٔاستی جیهانی یٔیسلامیی، خاوه‌نی رێبازو ته‌ریقه‌تێكی مرۆڤدۆستانه‌و كراوه‌بوو كه‌له‌ (92) وڵاتی جیهاندا پێگه‌و شوێنكه‌وتووی هه‌بووه‌.
بۆ گه‌له‌كه‌مان مایه‌ی شانازییه‌ شێخ‌و كه‌سایه‌تییه‌كی واهه‌ڵكه‌وتوو له‌ كوردستانی یٔێمه‌وه‌ تیشكی بیروباوه‌ڕو رێبازه‌كه‌ی بدره‌وشێته‌وه‌و ناو و ناوبانگی له‌هه‌موو دونیای یٔیسلامدا ره‌نگبداته‌وه‌.
به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ جارێكی تر خه‌م‌و په‌ژاره‌ی خۆمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌، و دڵنیاین یٔێوه‌و نه‌وه‌كانی شێخی ته‌رقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی و شوێنكه‌وتووانی له‌سه‌رهه‌مان رێبازی یٔیسلامه‌تی و مرۆیی درێژه‌ به‌كاروانه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و وه‌ك هه‌میشه‌ كوردستانه‌كه‌مان لانكه‌ی بیروباوه‌ڕی میانڕه‌و پێكه‌وه‌ ژیانی یٔایین ‌و رێبازه‌كان ده‌بێت.
خوای گه‌وره‌ به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات‌و یٔێوه‌ش هه‌ر شادو سه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتووبن.



سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبه‌ت

4/7/2020 14:08:00