یەكێك لەبەندكراوە رادەستكراوەكان دادگای دەكرێت

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی سامەرا ئاشكرایكرد، یەكێك لەو بەندكراوانەی لەسلێمانیەوە رادەستی كەركوك كراوە بكوژی رۆژنامەنوس ئەتوار بەهجەتە و بەشداریش بوە لەتەقاندنەوەی دوو مەزارگەكەی شیعە لەسامەرا.

لیوا روكن عیماد زوهێری فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی سامەرا بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاندوە:" یەكێك لەو بەندكراوانەی سلێمانی رادەستی حكومەتی عیراقی كردوەتەوە خاوەن دۆسێیەكی تاوانكاری گەورەیە و ئەنجامدەری دەیان تاوانی جۆراوجۆرە لەنێویاندا كوشتنی رۆژنامەنوس ( ئەتوار بەهجەت ) كە پێش 16 ساڵ كوژرا و هاوكات بەشداریشبوە لە تەقاندنەوەی هەردوو مەزارگەكەی شیعە لەسامەرا و دەیان كارمەندی هێزە ئەمنیەكانیشی لەسنوری سەڵاحەدین كوشتوە.

 

راشیگەیاندوە:" كە تیرۆریستەكە ناوی   عەباس ئیبراهیم رەحمانی یە و ناسراوە بە   عەباس عەنیدە ) ماوەی دوو ساڵ بوە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی سلێمانیەوە دەستگیركراوە، و لەئێستاشدا دوای رادەستكردنەوەی بەهێزە سەربازیەكانی عیراق گواستراوەتەوە بۆ تكریت بەمەبەستی لێكۆڵینەوە.

ئەو فەرماندەیە جەختیكردوەتەوە:" كە لەئێستادا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەئەفسەرانی لێكۆڵینەوەی تكریت پێكهێنراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەكان هەڵدراونەتەوەو داوا لەسكالاكار و شاهیدەكانیش كراوە لەبەردەم دادگا ئامادەبن.

 

PUKmedia ئاژانسەكان 

22/5/2020 23:50:00