سلێمانی.. حەوت توشبوی تری کۆرۆنا دەستنیشانکرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم حەوت توشبوی تری ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سلێمانی دەستنیشانکرد.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی...........

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، سێ ئافرەتی تەمەن ٥٧ و ٣٠ و ٢٥ ساڵ و چوار منداڵی تەمەن ١٢ و ٤ و ٣ و ٢ ساڵان، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و هەموویان دانیشتووی شاری سلێمانین.

 

PUKmedia وەزارەتی تەندروستی

 

22/5/2020 21:10:00