ئەوقافی هەرێم: سبەینێ تەواوکەری مانگی رەمەزانە

ئەوقافی هەرێم رایگەیاند؛ سبەینێ تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و یەکشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنە

لیژنەی بینینی مانگی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سبەینێ شەممە تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و یەکشەممە ٢٤-٥-٢٠٢٠ یەکەم ڕۆژی جەژنە.

هاوکات كۆمەڵەی فیقهی زانایانی ئاینی سوننه‌ی عیراق رایگه‌یاند، بەهۆی ئەوەی مانگ نەبینراوە سبه‌ی‌ ته‌واوكه‌ری‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانه‌و رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژن.

PUKmedia تایبەت

22/5/2020 19:52:00