5 كەس بۆ وەزارەتی نەوتی عیراق كاندیدكراون

ململانێكان لەسەر دانانی كەسێك بەوەزیری نەوتی عیراق بەردەوامە و پێنج كەس بۆ ئەو پۆستە كاندیدكراون.

عامر فایز ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە نوێنەرایەتی پارێزگای بەسڕە دەكات، رایگەیاندوە:" نوێنەرانی پارێزگای بەسڕە هەر لەسەرەتاوە مەرجی ئەوەمان دانابوو كە دەبێت وەزیری نەوتی عیراق لە پارێزگای بەسڕە دەبێت".

جەختیكردوەتەوە:" مەرجی ئەوەشمان هەبووە كە بڕوانامەی  بەرزی هەبێت و ئەزمونێكی زۆرو شایستەیی تێدا  هەبێت، و سەربە هیچ لایەنێكی سیاسی نەبێت.

باسی لەوەشكردوە:" ناوی پێنج كەس ئاراستەی كازمی كراون و نوێنەرانی بەسڕ لە  ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  هیچ دەستیان لە دانانی ئەو ناوانەدا نەبووە، و كازمی لەدانانی كەسێك بۆ ئەو پۆستە سەرپشك كراوە.

 

PUKmedia  ئاژانسەكان 

22/5/2020 11:36:00