لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌ په‌رده‌ی له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شه‌هید حه‌مید كه‌ریم شانه‌ لادا

ئه‌مڕۆ 21-5-2020، ئه‌بوزێد ساڵح لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 14 ی ڕێكخستنی كۆیه‌ به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ ستافی مه‌ڵبه‌ند له‌قائیمقامیه‌تی قه‌زای كۆیه‌ به‌شداری له‌مه‌راسیمی لادانی په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شه‌هید (حه‌مید كه‌ریم شانه‌) كرد.

  ئه‌بوزێد ساڵح لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 14ی ڕێكخستنی كۆیه‌ به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: شه‌هید حه‌مید كه‌ریم شانه‌ یه‌كێك بووله‌پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی یه‌كێتی له‌شاخ و دوای ڕاپه‌ڕین وه‌ك قائیمقامی كۆیه‌ ده‌ست به‌كاربوو،  وه‌ك كادیرێكی ئیداری چالاك كاروباره‌كانی حكومه‌تی ڕایی ده‌كرد تا شه‌هیدبوونی.

هه‌رله‌م یاده‌دا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كۆیه‌ داوایكرد له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زی ئیداری و دارایی، كۆیه‌ بكرێته‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆو پێویسته‌ هه‌نگاوی جددی بۆ بنرێت.

PUKmedia ئاری به‌كر/ كۆیه‌

 

012.jpg

00121210.jpg

21/5/2020 16:50:00