نۆزدە ساڵە كاكە شا جێیهێشتوین

نۆزدە ساڵە  كاكە شا جێهێشتوین ،بەڵام هەر لە یادمان ناچێت


"كاكە شا نمونەی دڵسۆزیی و تەفانیە " ئەوە دێڕێكی ئەو ستایشەی سەرۆك مامجەلال بو سەبارەت بە سەركردەی هەمیشە زیندو شازاد سایب  لە كاتی مەراسیمی سوێند خواردنی وەك وەزیری كشتوكاڵ لە ساڵی 2001 دا .  

بەڵێ  ئەو ستایشەی مام ، رێك بە باڵای سەكردەی نەمر شازاد سایب دورابو، ئەوەی ساتێك كاك شازادی ببینایە دركی بەو راستییە ئەكرد كە لە بارەیەوە بیستویەتی . كاك شازاد وەك پارێزەر ، وەك سیاسەتمەدار ، وەك پێشمەرگە ، وەك رێكخستن و وەك دیپلۆماتكار و وەزیر  جێ دەستی خۆی نەخشاندوە بە دڵسۆزیی و  لێبوردەییەوە  ئەركەكانی راپەڕاندوە .ئەو هەمو كاتێك لە تەنیشت بەڵ ێ كانیەوە( بۆ ؟ ،بۆچی ؟ ، بەڵام ! یشی هەبو ) واتە لە كاتی راپەڕاندنی   ئەركەكانیدا ئەیزانی بە چ ئامانج و  پلان و بەرنامە یەك  جێبەجێیان ئەكات ، بۆیە هەمیشە بە سەركەوتویی  كاروانی كارەكانی بەڕیوە چوە .

كاك شازاد هەرگیز وای نیشان نەداوە كە چەندین ئەركی قورس و سەختی  رێكخراوەیی و سیاسیی لە قۆناغە جیاجیاكاندا  بە سەركەوتویی  راپەڕاندوە ، بە تایبەتیی لە كاری نهێنیی رێكخراوی( كۆمەڵەی ماركسیی _لینینیی كوردستان،كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان ) لەوانە گەیاندنی پەیامی سەركردایەتیی ناوەوە بۆ دەرەوەی وڵات و هێنانەوەی  دێر  بەدێڕی وەڵامەكانی هەڤاڵ مامجەلال  بۆ هەڤاڵانی  وڵات ، دواتریش لە رێكخستنی كاروباری قانونی شۆڕش لە دوای ساڵی 1980 كە ی ن ك ئیتر دامەزراوەی جیاجیای دروست كردبو  روبەرێكی فراوانیشی بە دەستەوە بو بەرامبەر بە  خەڵكی ئەو  ناوچانە و كاروباری رۆژانە بەرپرسیاریەتی زۆری كەوتبوە ئەستۆ  ، بۆ ئەمەش پێویستی بە دادگا و مەرجەعی قانونی هەبو ،لەوەشدا كاكە شا رۆڵی گرنگی بینی ،  كە ئەركی پەیوەندییەكانی ئەوروپایشی پێ سپێردرا بە هەمان شێوە جیچ دەستی خۆی نەخشاند .

١.png

لە نوێنەرایەتییەكەیشی  لە ئانكەرە  هەم بەردێكی بناغەی باشی داڕشت بۆ نێوانی حكومەت و حزبەكانی توركیا و ی ن ك هەم سەرباری گرژیی پەیوەندییەكان نزیكیی و لێك تێگەیشتنی لەگەڵ نوێنەری پ د ك نەپچڕاندبو   ئەوەش كارامەیی و شارەزایی سیاسیی و دیپلۆماتیی  ئەم سەركردە بەتوانا و ژیرە نیشان ئەدات ,كاتێك كە ئەركی وەزیریی پێ سپێردرا  لە وەزارەتی كشتوكاڵ  لە هەمو روەكانەوە كارو چالاكییەكانی ئەوە وەزارەتەی  بەرەوپێش برد بە تایبەتیی لە روە قانونییەكانی كشاوەرزییەوە .

كاكە شا هیچ رێگرییەك لەبەردەمیدا نەبو بۆ ئەوەی هەرچی پلەیەكی حزبایەتیی وەربگرێت ،بەڵام هەمیشە ئیفەرمو با هەڤاڵەكانی تر  وەریبگرن ، ئەوەبو لە كۆنگرەی دوەمی ی ن ك دا سەرباری داوای سەرۆك مامجەلال و مسۆگەر بونی بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەكان كەچی رێگای رەخساند بۆ هەڤاڵانی تر .

ئەو دژی هەمو دەستەگەریی یەك بو لەگەڵ دەربڕینی  بیروڕاكانی خۆی لەهەمو كۆڕ و كۆمەڵێكی حزبیدا لەبەرامبەر هەمو هەڤاڵانەكانیدا  ،بەڵام پەیوەندیشی لەگەڵ هەمواندا تەبا و خۆش بو . بە داخەوە كاكە شا خاكیی و شارەزا و قاڵبوە روناكبیر  و سیاسەتمەدارەكەی  ی ن ك و حكومەتی هەرێمی كوردستان   زو بەجێی هێشتین  فریا نەكەوتین دەرسی زیاتری لێوە فێر بین و راوێژی زیاتری پێ بكەین ، بۆیە سەرۆك مامجەلال لە هەموان زیاتر خەمبار بو بە ماڵئاواییەكەی (ئاخر ئەیزانی كاكە شا ئەتوانێت لەو قۆناغەدا و دواتریش  چ خزمەتێكی گەلەكەی و یەكێتییەكەی بكات ) سڵاو لە گیانی كاك شازاد سایب ، هەمیشە یاد و هەڵوێستەكانی بە زیندویی ئەمێننەوە لە دەفتەری سەروەرییەكاندا.

 بارزان شێخ عوسمان

21/5/2020 15:47:00