دانیمارك.. یه‌كێتی به‌شداری به‌خاكسپاردنی ته‌رمی مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌ كرد

 

رۆژی چوارشه‌مه‌ ڕێكه‌وتی 20-5-2020 له‌ شاری كۆبنهاگن پایته‌ختی دانیمارك ته‌رمی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و چالاكوانی سیاسی ( مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌ ) به‌ خاكسپێردرا.

به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خانه‌واده‌و كه‌سوكارو هاوڕێ و چه‌ندین لایه‌نی سیاسی ڕێوڕه‌سمی به‌خاك سپاردنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو، له‌ لایه‌ن خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبووه‌وه‌ به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووان كرا.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وه‌فدێك به‌ نوێنه‌رایه‌تی ناوه‌ندی یه‌كێتی له‌دانیمارك كه‌ پێكهاتبوو له‌ ( هاوڕێ محمود ) لێپرسراوی كه‌رتی كۆبنهاگن و وه‌فدی یاوه‌ری كه‌ تیایدا بروسكه‌ی ماته‌مینی ناوه‌ندی یه‌كێتی خوێنرایه‌وه‌و چه‌پكه‌ گوڵی ڕێزو وه‌فا له‌لایه‌ن هه‌ڤالان هاوڕێ محمود و خاتوو گه‌لاوێژ عوبێده‌ له‌ سه‌رگۆڕی خوالێخۆشبوو مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌ دانرا و لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كان به‌ بروسكه‌ی ماته‌مینی به‌شداری ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌یان كرد.

 

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی یه‌كێتی له‌دانیمارك

21/5/2020 08:54:00