شاناز برایم ئەحمەد سەردانی ئارامگەی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا دەكات

ئەمڕۆ 19-5-2020 لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی خاتوو شاناز برایم  ئەحمەد دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ( ی.ن.ك ) سەردانی ئارامگەی نەوشیروان مستەفا سەركردەی رۆژە سەختەكانی شۆڕش و خەبات و تێكۆشەرو خەباتگێری ماندوونەناسی ڕێگای كوردایەتی و هاوڕێی دێرین و هاوخەباتی سەرۆك مام جەلال، یكرد و تاجەگوڵینەی ڕێزو وەفاو خۆشەویستی لەسەر گڵكۆی دانا .

3 ساڵ لەمەوبەر سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی، 19 ی ئایاری  2017 ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا پاش ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشییدا سەعات 8ی سەر لەبەیانی لە تەمەنی 73 ساڵیدا و دوای زیاتر لە نیو سەدە كاری سیاسی، لە شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد و لە گردی زەرگەتە لە مەراسیمێكی جە ماوەری بەخاك سپێردرا.

PUKmedia تایبەت



19/5/2020 22:25:00