یادی 32 ساڵەی كیمیابارانكردنی گوندی وەرێ بەرز راگیرا

بەئامادەبوونی هەڤاڵانی مەڵبەندی رێكخستنی راپەرین و بەشێك لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان، لە گوندی وەرێی سنوری ناحیەی بێتواتە  لەچوارچێوەی پابەندیەكان بەرێنماییە تەندروستیەكان، رێورەسمێكی تایبەت بۆ گیانی پیرۆزی شەهیدانی گوندی وەرێ بەڕێوەچوو.

تێیدا تاجەگوڵینەی مەڵەندی رێكسختنی راپەرین و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین و بەرێوەبەرایەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی راپەرین پێشكەشی گیانی پیرۆزی شەهیدان كرا كە 32 ساڵ لەمەوبەر فرۆكە مەرگ هێنەكانی بەعسی لەناوچوو بەچەكی كیمایی بۆمبارانی گوندی وەرێیان كردوو لەیەك ساتدا سی و هەشت هاووڵاتی شەهیدكردو دواتریش چوار كەسی تر بەهۆی كاریگەری چەكی قەدەغەكراوی كیمیاییەوە شەهیدبوون.

PUKmedia كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان

17/5/2020 22:03:00